سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت سەروەت و سامانی دارایی خۆی ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 3-01-2024, 15:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند كە موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، سەروەت و سامانی دارایی خۆی ئاشكرا كردووە.
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە راگەیندراوێكیدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی دەسەڵات فۆڕمی ئاشكراكردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی، وەرگرتووە بۆ ئەوەی سامانە داراییەكانی بۆ ئەمسال ساڵی 2024 ئاشكرا بكات .
    دوێنێ سێشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند كە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی و ئیلتزاماتی دارایی خۆیان ئاشكرا كردووە.