بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانی یەكەمین یەكەی مەشق و ڕاهێنانی لەئەبوزەبی ئەنجام دا ئەمەش لەپێناو خۆئامادەكردن بۆ یاری دۆستانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی كوریایی باشوور وەك ئامادەكارییەك بۆ پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئاسیا لە قەتەر.
یەكەی مەشقەكە بە ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانانی و بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری ئیسپانی خیسوس كاساس، كە پێداگری لەسەر پێویستی ئامادەكاری پێشوەختە كردبوو پێش ئەوەی بچێتە نێو كێبڕكێ رەسمیەكان.
كەمپی ئەبوزەبی تا دوانزەی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، دواتر شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرەو دۆحەی پایتەختی قەتەر بەرێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە یاری كۆتایی جامی ئاسیا كە لە كۆمەڵەی چوارەمدا شانبەشانی هەڵبژاردەكانی ژاپۆن و ڤێتنام و ئەندەنوسیا یاری دەكات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات