بەغدا –INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە کرد کە لە تاوانەکەی فڕۆکەخانەکەدا (2020) بوونە قوربانی، ئەمەش لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەیشتووە تێیدا هاتووە: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە کەسوکاری شەهیدانی تاوانەکەی فڕۆکەخانە دەکات لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتندا ،
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەی كرد كە ڕێز و پێزانینی زیاترەوە یادی ئەو قوربانییانە دەكەینەوە کە شەهیدەکان و سەرکردەکانی سەرکەوتن و هاوڕێکانیان داویانە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان گیان و خوێنی خۆیان لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری عێراقدا بەخشییوە.
هەروەها سودانی متمانەی خۆی دەربڕی بەوەی کە ئەو قوربانییەی شەهیدەکان سەرکەوتن وای کرد ئەمڕۆ عێراقییەکان لە ژیانێکی شکۆدار و سەلامەتدا بن و دڵسۆزی بۆ ئەوان و یادەوەرییە نەمرەکانیان ئێستا لە سەرانسەری عێراقدا بە سەر هەموو پێکهاتەکانیدا بەربڵاو بۆتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بنەماڵەی شەهیدانی سەرکردەکانی سەرکەوتن و هاوڕێکانیان ئەمڕۆ هەڵگری ئەو ڕێز شکۆمەندییەن کە لەلایەن خودای مەزنەوە پێیان بەخشراوە، و جێگای ڕێزن لە لای هەموو عێراقییەکان.