وەزارەتی ناوخۆ : زۆرترین سزا بەسەر بارزگانانی ماددە هۆشبەرەكان سەپێنراوە

ناوخۆ
  • 3-01-2024, 13:20
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆو موسلیم موتەیب، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل، دووپاتیان كردەوە كە زۆرترین سزا بەسەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكاندا دەسەپێندرێت.

    وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ سەردانی سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابلی موسلیم موتەیبی كرد، بۆ تاوتوێكردنی بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و سەپاندنی زۆرترین سزا بەسەر بازرگانان ، هەروەها گەڕاندنەوەی قوربانیانی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان بۆ كۆمەڵگا دوای چاككردنەوەیان. 

    ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پەروەردەكردنی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ كرایەوە سەبارەت بەو تاوانە شایەتحاڵە، كە پێویستی بە فەرمانی دادوەری نییە، هەروەها جێبەجێكردنی دەستگیركردنی تاوانبارەكە .

    سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل، موسلیم موتەیب، ستایشی هەوڵە گەورەیە ڕوونەكانی سەركردایەتی پۆلیسی پارێزگاكان لە ئاشكراكردنی تاوانەكان لە ماوەیەكی زۆر كورتدا كرد.