بەغدا - INA
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی باڵای بنیاتنانی قوتابخانە نموونەییەكانی كرد ، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە پردكردن لە كورتهێنانی ژمارەی بینای قوتابخانەكان ئامانجێكە كە حكومەت لە پێشەنگیدا داناوە پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی بەرنامەكەی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی باڵای بنیاتنانی قوتابخانە نموونەییەكانی كرد.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی بە پێشكەشكردنی گشتگیر كرد سەبارەت بە قۆناغەكانی تەواوكردنی پڕۆژەكە و دیارترین ئەو بەربەست و ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی تەواوبوونی پڕۆژەكە دەبنەوە، هەروەها پێداچوونەوەی كرد بە ڕێژەی ئەنجامدان و بەڕێوەچوون لە لایەنە جۆراوجۆرەكانی پڕۆژەكە، بەپێی ئەو پارێزگایانەی كە كاریان تێدا دەكرێت.
سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسەر گرنگی خێراكردنی كارەكان و زاڵبوون بەسەر بەربەستە تەكنیكی و ئیدارییەكاندا و ئاماژەی بەوەشكرد كە پڕۆژەكە هەزار بینای قوتابخانەی نموونەیی لەخۆ دەگرێت، دەبێت لە ماوەی ساڵی 2024دا بەبێ دواكەوتن تەواو بكرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد بەدواداچوون بكەن بۆ ئەنجامدانی و تەواوكردنی هەموو كارەكانی بەپێی سنووری كاتی دیاریكراو.
بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەسترێت لە كاتی ئامادەكردنی بینای ئەم قوتابخانانە لە ڕووی كەرەستە و پێداویستییەكانییەوە جا چی لە كەرتی گشتی بێت یان كەرتی تایبەت.
هەروەها سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكرد كە پڕكردنەوەی كورتهێنانی ژمارەی بینای قوتابخانەكان ئامانجێكە حكومەت لە پێشەوەی پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی بەرنامەكەیدا دایناوە و زوو كاری كرد بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و لابردنی ئەو بەربەستانەی كە بوونەتە هۆی دواكەوتن و كەڵەكەبوون و كەم تەرخەمی و دواكەوتن لە دابینكردنی ژمارەیەكی پێویست لە بینای قوتابخانەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.