مەندەلاوی: قوربانیدانی سەركردەكانی سەركەوتن ڕێگای ئازادی بۆ عێراقییەكان و گەلانی سەر زەوی ڕۆشنكردەوە

سیاسی
  • 3-01-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، چوارەمین ساڵیادی بەئامانجكردنی جێگری بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی، شەهید (ئەبومەهدی موهەندیس) ، ژەنەڕاڵ (قاسم سولەیمانی) میوانی عێراق ، و هاوەڵەكانیان لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەلایەن هێزەكانی لووتبەرزی جیهانییەوە كردەوە.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە راگەیندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا رایگەیاند :تاوانی فڕۆكەخانەی بەغدا وەك وەرچەرخانێكی پڕ لە ئازار كە مێژوو بە درێژایی سەدەكان بە نەمركردنی سەركردە شەهیدەكان و ئیدانەكردنی بە دەستی خیانەت كە تیرۆری كردوون دەمێنێتەوە.

    ئاماژەی بەوەشكرد، "یادیكردنی ئەم ڕۆژە تەنها بەشێكی كەمی دڵسۆزی و گەڕاندنەوەی قەرزەكانە بۆ ئەو دوو شەهیدە و ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون، جا لە ئێمەوە وەك عێراقی بێت یان لە هەموو مرۆڤایەتی.

    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "ڕووداوی تیرۆركردنی خیانەتكارانەی ئەو دوو شەهیدە و ئەوانەی لەگەڵیانن لەلایەن هێزەكانی سەركێشی جیهانییەوە، لە مێشكی عێراقییەكاندا چەقی دەمێنێتەوە، بەو پێیەی بە هێرشێكی ئاشكرا بۆ سەر خاك و سەروەری عێراق دادەنرێت.

    مەندەلاوی ئەوەیش وت: لە كاتێكدا كە بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونیانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و هەموو عێراقییەكان و گەلانی ئازاد دەكەین، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە كە هەموو شەهیدانی عێراق و شەهیدان (ئەبو مەهدی موهەندیس) و جەنەڕاڵ (سلێمانی) و ئەوانەی لەگەڵیاندایە بوون ببەخشێت .