تایبەت – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تەئكیددەكاتەوە ئەمشەو پرۆسەی دەنگدان لە وڵاتانی ئوسترالیا و نیوزلەندا دەستپێدەكات. لای خۆیەوە كەریم تمیمی وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" كۆمسیۆن 130 بنكە و 667 وێستگەی لە 21 وڵاتدا كردوەتەوە". تمیمی وتیشی ”كۆمسیۆن فەرمانبەرانی راسپاردووە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكەدا نەكەن و پڕوپاگەندە بۆ هیچ لایەك نەكەن". هاوكات ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا"، وتیشی "لەلایەن نەتەوەیەكگرتوەكانەوە چاودێری و پشتیوانی لە هەڵبژاردنەكە دەكرێت".