به‌غدا-INA
سەرۆکی ده‌سته‌ی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فەیاز، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتی کردەوە کە شەهید ئەبومەهدی موهەندیس نموونه‌یه‌كی دووبارەنەبوونەوەی دڵسۆزی و بوێرییە، هاوکات په‌یمانی به‌مه‌رجعیه‌تی باڵای ئایینی کە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پاراستنی ئاسایش ده‌مێنه‌وه.
فەیاز لە وتارەکەیدا لە کردنەوەی مۆنۆمێنتی سەرکردەکانی سەرکەوتن لە ساڵیادی شەهیدبوونیان لە بەغدا، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد، راگه‌یاند" تیرۆریكردنی شەهیدان ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی تا ئێستاش لە دڵی موجاهیدەکاندا وه‌كو سوتانێك ماوە وسەرکردەکانی سەرکەوتن بە شەهیدبوون نەمرییان بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرکردەکانی سەرکەوتن سەرچاوەی بوێری و خۆنەویستی و ئازایەتی بوون وشەهید ئەبومەهدی موهەندیس هەموو ژیانی خۆی لە گەنجیەوە تا کۆتایی تەمەنی بۆ جیهاد تەرخانکردووە.
جەختیشی لەوە کردەوە" ئەندازیاری شەهید مۆدێلێکی دووبارەنەبوونەوەی دڵسۆزی و ڕاستگۆییە، سەربازێک بوو سەرکردەی دانا بوو و گرنگی بە پۆستەکان نەدەدا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" شەهیدكردنیان وه‌كو ئاگرێك لە دڵماندایە کە هەرگیز ناکوژێتەوە، بە درێژایی كاته‌كان هه‌میشه ئامادەبووو چەند مانگێک سەردانی خانەوادەکەی نەکرد، هه‌روه‌ها شەهید قاسم سولەیمانی هێما و مامۆستا بوو بۆ تەواوی نەوە و نەتەوەیه‌ك، لە پیاوێک بوو سەرچاوەی بوێری بوو.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند"هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە ئەنجامی فەتوای مه‌رجعی ئایینی دروستبووه کە خودا بەرەکەتی بەخشی و میللەت و هێزەکانی کۆکردنەوە ، وبه‌ڵێنی به‌مه‌رجعی باڵای ئایینی‌دا، کە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بە وەفاداری دەمێننەوە بۆمتمانە وپاراستنی ئارامی."
فەیاز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: تاوانە قێزەونەکەی بەرامبەر سەرکردەکانی نەسر لەبیر ناکەین.