بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیاری کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردووی 2023دا کارەکانی هەڵکەندن و وەرگرتنەوەی 199 بیری نەوتیان تەواوکردووە.
خالد حەمزە عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٠٢٣ لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە شارەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشوور، ستافی تەکنیکی و ئەندازیاری کۆمپانیاکە هەڵکەندنی 67 بیری نەوتیان تەواو کردووه، جگە لە نۆژەنکردنەوەی 132 بیری نەوتی دیكه.
عەباس ئاماژەی بەهەوڵی نیشتیمانی تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆمپانیاکە کرد، کە ئەزموون و لێهاتوویییان کەڵەکە بووە، پشتبەستنیان بە شێوازە مۆدێرنەکان لە کارەکانی کونکردن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەسەندکراوه، و پابەندبوونیان بە ئەدای کوالیتی و تەندروستی، سەلامەتی و ستانداردە ژینگەییەکان، و بەگوێرەی ستانداردەکان كاریان كردووه لەگەڵ پێداویستییەکانی تایبەتمەندییە ستانداردەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکگرتوو کە کۆمپانیاکە جێبەجێی دەکات.