بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕاگهیاندنی دووەمین ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانەی لەسەر کارەکانی حکومەت لە ماوەی مانگی ئێستادا دووپاتکردەوە و لە کاتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێبازی حکومەت دروستکردنی متمانە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی به خەڵک هەڵبژاردووە ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ماوەی ٦ مانگدا لە هەموو وەزارەتەکاندا بڵاوبکرێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستی حکومەتە ناوخۆییەکان کێبڕکێ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بكهن.
سەرۆک وهزیران لە وتارەکەیدا لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بهدواداچوونی بۆ کرد، راگهیاند" حکومەت ساڵی 2024ی بە ساڵی دەستکەوتەکانی ناودهبات وەکو دووپاتکردنەوەی ڕێبازەکەمان کە درووستکردنی متمانە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان به خەڵک ههڵیبژاردووه، وتی" ئێمە دووەم ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانە لەسەر کارەکانی حکومەت لەم مانگەدا دەخەینە روو.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهدامەزراوە نێودەوڵەتییەکان پشتڕاستیانکردووەتەوە کە عێراق بناغەیەکی تۆکمەی بۆ چاکسازی لە کەرتی دارایی داناوە، بۆیه دامەزراوە داراییە جیهانییەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا هەڵکردووە، ئەمەش پشتڕاستکردنەوەی بوونی چاکسازی دارایی و سەقامگیرییە لهعێراق.
سهرۆك وهزیران لهدرێژهی وتهكانیدا راگهیاند" پێویستە لە ماوەی ٦ مانگدا گۆڕانکاری بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی لە هەموو وەزارەتەکاندا بەربڵاو بێت، و هیچ گەڕانەوەیەک بۆ پارەی کاش نهبێت، ورێگە نادرێت پڕۆژەی دواکەوتووی نوێ زیاد بکرێت بۆ کاری حکومەت، چونکە ئەوان بریتین لەبەفیڕۆدانی پارەی گشتی و دواکەوتنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
سودانی ئاماژەی بەوەشکرد" هەندێک دەیانەوێت بەمهبهست ڕێگری لە حکومەت بکەن، ڕوونیشیکردەوە" ڕێگە بە هیچ هێزێکی ناوخۆیی و دەرەکی نادەین ڕێگری لە کارەکانی حکومەت بکات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.
ههروهها وتی" نابێت ڕێگە بە هیچ هێزێک بدرێت هەوڵی پاڵنانی وڵات بدات بۆ ناو لابیرینتەکان، ئاماژەی بەوەشکرد "لایەنگەلێک هەن کە بە پێشکەوتن و سەرکەوتنی وڵات توڕەن.
سودانی راگهیاند" حکومەت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەشێوەیەکی پیشەیی تەواوکرد، وپێویسته کێبڕکێ لەنێوان حکومەتە خۆجێییەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و هەموو دەستکەوتێک کە لە بەرژەوەندی دەوڵەتدا بێت ههبێت.
سەرۆک وەزیران داوای لەدامەزراوەکانی چاودێری کرد کە بەردەوام بن لە ڕۆڵی چاودێریكردن و پیشەیی خۆیان، و جەختیشی کردەوە کە "هەڵسەنگاندن بۆ کاری وەزیرەکان هەیە بۆ دیاریکردنی واقیعی ئەدای کار و ئەوەی بە ئەنجام گەیشتووە.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت