بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، حەیدەر محەمەد مهکییە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنانی هەموارکراوی ژمارە (13)ی ساڵی 2006 بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی ئابووری لە عێراق.
دهستهی وهبهرهێنان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" سەرۆکی دهسته لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران، کۆمەڵێک پێشنیاری تاوتوێ کرد کە ژینگەیهكی یاسایی گونجاو بۆ پەرەپێدانی واقیعی وەبەرهێنان و پڕۆژەی ستراتیژی لە بەغدا و پارێزگاکاندابین بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شایستەییەکانی هەموارکردنەکان و ماددە گرنگەکانی ناو یاساکە کرا، کە هیوادارە ڕەهەندێکی ستراتیژی فراوانتر بە دەستهی نیشتمانی و کەرتی وەبەرهێنان بدات لەسەر ئاستی کارگێڕی و تەکنیکی و دارایی،ههروهها کۆبوونەوەکە بە دانانی سنوورێکی کاتیی بۆ چارەسەرکردنی هەموارکردنەکان لە فۆڕمی کۆتاییدا، و بەردەوامبوون لە ڕێکارە یاساییە پێویستەکان سەبارەت بەوانە کۆتایی هات.