بهغدا-INA - ئەمنە ئەلسەلامی
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە کۆنەکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە نیازی زیادکردنی كیلینهكانی دەرکردنی کارتی ئەلیکترۆنی یەکگرتووی نیشتیمانی و کاتژمێرهكانی دەوام کرد.
وتەبێژی وەزارەت، فەریق میقداد ئەلموسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" بژاردە و لێکۆڵینەوەیەکی تەواو هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە کۆنەکان، وژمارەی كیلینهكانی دەرکردنی کارتی ئەلیکترۆنی و ئامێرەکان، و کاتی دەوامکردن كهزیاد بکرێت بۆ خێراکردنی تەواوکردنی هەموو کارتە ئەلیکترۆنییە یەکگرتووەکانی نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد" هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەم بابەتە كراون، وکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە کۆنەکان لە یەکەمی مانگی ئازاری داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت.
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، پێشتر وادەی پەسەندکردنی کارتی نیشتیمانی ڕاگەیاند، کە تاکە بەڵگەنامەی فەرمییە، لە یەکەمی مانگی ئازاری داهاتووەوە كار پێ ناكرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بکەن بۆ ئەو ژمارە زۆرەی کە دێن بۆ بەدەستهێنانی کارتەکە، هەروەها ئامادەکردنی پلانێک بۆ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بیناکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕەگەزنامە لە پارێزگاکان بەپێی مۆدێلێکی یەکگرتوو.