به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، ناردنی وەجبەی هەشتەمی کەل وپه‌لی فریاگوزاری بۆ غەززە ڕاگەیاند.
لیوا یه‌حیا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هاواری عێراقی)"، پاڵەوانەکانی هێزی ئاسمانی بەردەوامن لە گواستنەوەی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ غەززە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی عەریشی کۆماری میسرعەرەبیه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکە لە بنكه‌ی ئاسمانی محه‌مه‌د علاوە به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ریش به‌رێكه‌وتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو دوو فڕۆکەیە بە بیست و پێنج تۆن خۆراکی جۆراوجۆر بارکراون وەک بەشێک لە ژەمی هەشتەم کە عێراق دەینێرێت بۆ غەززە.