ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات (3) ملیار دینار بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق تەرخان بکات

سیاسی
  • 2-01-2024, 15:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا (3) ملیار دینار بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق تەرخان بکات.
    نوسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه‌" ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا (3) ملیار دینار بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق تەرخان بکات".
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی چارەسەرکردنی بەساڵاچووان و نەخۆش و ڕۆژنامەنووسانی پێشەنگ و پاڵپشتیکردنی خه‌رجییه‌ کۆمەڵایەتییه‌كانیانه‌ و هەروەها بۆ دابینکردن و چارەسەرکردنی خێزانی شەهیدانی ڕۆژنامەنووسه‌، کە ژمارەیان لە (500) شەهید زیاترە.