به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران ڕایگەیاند، حکومەت درێغی ناكات لە پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندەکان، ئاماژەی بە پێویستی مۆدێرنکردنی زیاتری بابه‌ته‌كانی خوێندنی قوتابخانەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووه" محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پێشوازی لە ژمارەیەک منداڵی عێراقی كرد لە سەنتەری پەرەپێدانی داهێنانی عێراق و خێزانەکانیان و ئەوانەی بەرپرسن لەم سەنتەری، کە پلەی پێشکەوتووی لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی جیهانی ژمێریاری هۆشی خێرا کە لە مومبای ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی منداڵانی عێراق لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا بەدەستیان هێناوە، مایەی شانازی وسه‌ربه‌رزیه، هەروەها خاڵی دەستپێکێکە بۆ پاڵپشتیکردنی نایابی و وزە و بەهرەمەندە دیارەکان وبەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لەسەر ئاستی جیهانی و له‌هه‌مان كاتداش ناسنامەی نیشتیمانیش بەهێز دەکات.
سودانی وتی"هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی بەهرەکان شایەنی ستایش و پێزانینە و ناوەندەکە لە ڕێگەی هەوڵەکانی خۆیەوە، ڕێگایەکی دیاریکراوی بۆ خۆی داڕشتووە لە ئاشکراکردنی بەهره و تواناکانی کەسانی داهێنەر کە هەڵگری ناسنامه‌ی ئایندەن، بۆ ئەوەی ببن به‌زانا و جیاواز لەبواره جیاوازەکاندا لە داهاتوویەکی نزیکدا."
ئاماژەی بەوەشکرد" حکومەت درێغی ناكات لە پاڵپشتیکردنی ئەو بەهرەمەندانە، و وپێویسته له‌سه‌ر ئێمە هەموو ئامرازەکانی هاوکاریکردن و بەردەوامبوون لە سەرکەوتن و بەردەوامیی سەنتەرەکە دابین بكه‌ین، ڕوونیشیکردەوە "سەروەت و سامانی ڕاستەقینە لە سەرمایەی مرۆیی و وەبەرهێنانه لە خەڵک، وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ باشی و بەهرە وەک سەرمایەی ڕاستەقینەدا دەکەین، چونكه داهاتووی عێراق پەیوەستە بەوانەوە."
سه‌رۆك وه‌زیران راگه‌یاند" ئێمە بەردەوام پێویستیمان بە مۆدێرنه‌كردنی زیاتر هەیە لە پرۆگرامەکانی خوێندندا، سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر ئەدای قوتابخانەکان، ئەوان بە متمانەوە دەجووڵێن لە ئامێزگرتنی بەهرەمەندەکان، و پێشکەشکردنی گروپێکی نوخبەی پاڵەوانەکان و ئەوانەی سەرکەوتوون لە بواری هۆشمه‌ندی زیره‌ك و خێرا لە سەرانسەری جیهاندا، و به‌پشت و په‌نای خوای گه‌وره ئه‌وان باشترین یارمەتیدەر دەبن لە بنیاتنانی وڵاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەرکی حکومەت تەنها لە پاڵپشتی و خه‌ڵاتكردندا سنووردار نییە، بەڵام دەبێت پێشنیارەکان پەسەند بکات کە پەرە بە ئەدای کارکردن و کاریگەریی ئەو ناوەندانە بدات بە شێوەیەک کە ڕێگە بە وەبەرهێنان لە تواناکان و پێشخستنی واقیعی وڵات بدات".
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی گوێی لە قسەکانی منداڵە براوەکان گرت و قسەکانیان سەبارەت بە ئەزموونەکەیان بوو، وسوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک وه‌زیران ونرخاندنی كاره‌كه‌یان ده‌ربڕی.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت