ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناوی شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ناوی شه‌هید ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كرد

سیاسی
  • 2-01-2024, 13:47
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    هاوکات لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن، ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناونای ئەو شەقامەی کە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەڕوات بە ناوی (شەقامی شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس).
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، بە فەرمی ڕەزامەندی دەرا لەسەر ناونای ئەو شەقامەی کە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەڕوات بە ناوی (شەقامی شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس).