بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا فایق زێدان و سەرۆکی دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی حەیدەر حەنون ئەستۆی دارایی خۆیان ئاشکرا کرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی پاراستن فۆڕمی ئەستۆی دارایی تایبەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێگەیشت وەک یەکەم سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە ، هەروەها ئەستۆی دارایی حەیدەرحەنونیشی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی پێگەیشت، کە یەکەم کەسە لە سەرۆکانی دەستە سەربەخۆکان کە ئەستۆی دارایی خۆی ئاشکرابکات.
وتیشی دەستەکە هانی ئەوانەدەدات کە پڕۆسەکە دەیانگرێتەوە کە خێرابن لەپێشکەشکردنی ئەستۆی داراییان.