بەغداد/ INA
وەزیری پەروەردە ئیبڕاهیم نامس جبووری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە 450 بڕوانامەی ساختە تۆمارکراون لەساڵی 2023 لەسەرجەم دەزگاکانی حکومەتدا.
جبووری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارەت توانیویەتی 450 بڕوانامەی ساختە ئاشکرابکات لەسەرجەم دامودەزگا حکومیەکاندا.
وتیشی کە لێژنەتایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی ساختەکاران تەواوکردووەو ڕاستێنراوە ولایەنە زەرەرمەندەکانیش پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکارەیاساییەکان دژبە ساختەکاران.