بهغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە، دۆزینەوەی دوو مۆڵگهی تیرۆریستانی لە بیابانی سهرسار ڕاگەیاند.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین بۆ پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکان بۆ توندکردنەوەی پەتەکانی دەوروبەریان، هێزێک لە حهشدی هۆزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە ئۆپهراسیۆنێكی گەڕان و پشکنین لەناو بیابانی سهرسار (سنووری جیاکردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و سەڵاح ئهنجامدا).
ئاماژەی بەوەشکرد" هێزەکە دوو حەشارگە و مۆڵگهی سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە، لەناویاندا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ و ئامێر و ماتۆڕسکیلێک و بژێوی ژیانیان هەبووە.