سەرۆک وەزیران هەڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دەستدرێژی دڕندانە دژی گەلی فەلەستین دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 1-01-2024, 21:07
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران هەڵوێستی نه‌گۆڕ و ئەخلاقی عێراقی سەبارەت بە دەستدرێژی دڕندانەی دژ به‌گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە.
    سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە پۆستێکدا له‌ماڵپه‌ری خۆی له‌ (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووە ڕایگەیاند: لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا هەڵوێستی نه‌گۆڕ و ئەخلاقی خۆمان دووپاتدەکەینەوە سەبارەت بەو دەستدرێژییە دڕندانەیەی لە دژی گەلی فەلەستین.
    هه‌روه‌ها وتی" جارێکی دیکە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌بیری دەخەینەوە بۆ وەستاندنی ئەم دەستدرێژییە و کردنەوەی ڕێگە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و ئازاد بۆ هەموو فەلەستینییەکان.