بهغداـINA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جددی حکومەتی دووپاتکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کەپاره تەرخانکراوه بۆ سیستەمی ئاودێری بە ئامێری هاوچهرخ.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، سەردانێکی مەیدانی بۆ یەکێک لە کێڵگەکانی چاندنی گهنم لە نەهرەوان، باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت ئهنجامدا، کە بۆ ئاودێری پشتی به سیستەمی ئاودێری مۆدێرن دهبهستێت.
سەرۆک وهزیران گوێی لە "گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم جووتیارانی خاوهن ئهم کێڵگانه گرت، لەوانەش پێویستییان بە ڕێگەی قیرتاو کراو بۆ گوندە بچوکەکان، هەروەها دابینكردنی تۆو و کیمیا و کەمکردنەوەی دزهپێكردنی بۆ ناو بازاڕە ڕەشەکان.
سودانی ستایشی هەوڵەکانی جووتیاران و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری سیستەمی ئاودێری مۆدێرن بۆ ئاودانی بەروبوومەکانیان كرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم سیستێمانە لەسەدا ٤٥-٥٠ی ئەو ئاوە پاشەکەوت دەکەن کە بە شێوازە تەقلیدیەکان بەکاردەهێنرێن، هەروەها بەرهەمهێنان زیاد دەکەن لە زەوییەکە و دابینکردنی گەڕانەوەی ئابووری، کە سوودەکانی لە سەرانسەری ئابووری وڵاتدا بڵاودهبێتهوه.
هێمای بۆ ئەوەش کرد كه عەمبارکردنی گەنمی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق کەمتر کاریگەر بێت بەهۆی نرخەکانی لە بازاڕە جیهانییەکان یان هەر قەیرانێکی دیكهی جیهانیدا، هەروەها ئەم بەرهەمە ستراتیژییە گرنگە لە ڕێگەی بەرهەمی عێراقییەوە لە ڕێگەی جووتیارانەوە بۆ هاووڵاتیان مسۆگەر کراوە، هەروەها پرۆسەیهكی سهرهكییه بۆ کەرامەت و سەروەری وڵات، و تەنها لە ڕێگەی هاوکاری جووتیاران لەگەڵ دەوڵەت ئهنجام دهدرێت.”
جەختیشی لەوە کردەوە کەجووتیاران رووبهرووی كێشه بوینهتهوه بهڵام ئێمەش جددین لە چارەسەرکردنیان، هەروەها زۆربەی ئەو چارەسەریانەی پێشتر خستوومانەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەت پارهی بۆ سیستەمی ئاودێری بە ئامێری ئاودێری تەرخانکردووە، ئێمەش بەردەوام دەبین لەسەری سەرەڕای کەمی ئاو، وەبەرهێنانی دروست دەبێتە هۆی ئاوی زیاده.
ئاماژەی بەوەشکرد" جوتیاران لە وەرزی پێشوودا، شایسته داراییهكانیان بەخێرایی و بەبێ دواکەوتن وهریان گرت، ئەمەش ئەرکی ئێمەیە بەرامبەریان، بەو پێیەی ئەم بەرهەمە گرنگە بۆ عێراق مسۆگەر دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد" ئهم پەیوەندیه تۆكمهیه نێوان جووتیار ودەوڵەتدا بەم شێوەیە بەرهەمداردهبێت.
ڕوونیشیکردەوە" لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەجەف و دیوانیە و سەماوە بیر هەڵکەندران و لە ڕێگەی ئاودێری بە سپرینکلەرەوە سەرکەوتوو بوون، وتی" ئەو جووتیارەی بیر لێدهدات دەبێت پابەند بێت بە ئاودێری لە ڕێگەی سیستەمەوە، و مەترسی لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروست نەکات بههۆی ئاودێری بە شێوازی تەقلیدی.
سودانی لە درێژەی قسەکانیدا راگهیاند " ئێمە کاردەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمەکانی پرۆسەی کشتوکاڵ، بە مەبەستی جیاکردنەوەی جووتیاری ڕاستەقینە و بەرهەمهێنەر و بەشداربوو لە باشترکردنی پرۆسەی کشتوکاڵی، ئاماژەی بەوەشکرد کە "حکومەت پاڵپشتی گەنمی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی دەکات، چونكه بەشدارە لە دامەزراندنی هێزی کار لە بازاڕی عێراقدا، لە ڕێگەی سورانهوهی مامەڵەکردن و بەرهەمهێنانەوە.
سهرۆك وهزیران راگهیاند" نامانهوێت ئاسایشی خۆراكمان بكهینه ڕەهنی هاوردهكردن، بەڵکو بۆ بەرهەمهێنان پشت بەجووتیارەکانمان دەبەستین، ڕوونیشیکردەوە "رێنماییەکان بۆ هەموو بازگەکان ڕوونن کە هاتنی كیمیا سنووردار نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە" کەرتی تایبەت ڕێگەی پێدراوە لە هەموو وڵاتانی دراوسێوە پێداویستی هاوردە بکات، ئێستاش نرخەکان لە نرخی وەرزی پێشوو کەمترن.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت