بەغداد/ INA ئامنە سهلامی
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە خەرجیە سەرەکیەکانی بودجەی ئەمساڵی خستەڕوو.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بودجەی فیدڕاڵی کە بەپێی یاسای ژمارە 13 ی ساڵی 2023 ڕاستێنراوە، پارێزگاری لە خەرجیە چەسپاوەکانی خۆی دەکات، و ڕەچاوی پێشهاتەکانی نرخی نەوت دەکات لەجیهاندا .
وتیشی کە لەئاڕاستەی یەکەمدا پتەوکردنی سیستەمی داراییە هاوتەرب لەگەڵ زیادکرنی داهاتە نانەوتیەکان ، ئاڕاستەی دووەمیش نەرمی نواندنەی یاساییە لە کات وساتەکانی خەرجیە گشتیەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کەبودجە چەسپاوی خەرجیەکان پارێزگاری لێدەکات ، لەپێش هەمووشیانەوە مووچەو پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریە، جگەلەوەش پڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و بازاڕی کارکردن و بەگەڕخستن ، هەروەها بەڕێوەبردنی ڕێگای گەشەپێدان و سنووقەکانی گەشەپێدانی هەرێمایەتی.
جەختیشی لەوەکردەوەکە نەختینەکانی کەرتی تایبەت بەشداری دەکات لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و کارکردن کە داهات دابین دەکەن کە بە شێوازێکی هاوبەشی ستڕاتیژی لەنێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتدا بەڕێوەدەچێت.