بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەکۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بەشی یەکەمی وەڵامی تانەکان نێردراوەتە دەستەی دادوەری .
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران عەلی فەیسەڵ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ بەشی یەکەمی وەڵامی تانەکانمان بۆ دەستەی دادوەری ڕەوانەکردووە، ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆی تانەکان کە پێشکەشکراون گەیشتووەتە 329 تانە.
وتیشی لەماوەی س ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم تانەکان تەواودەکرێن و دەنێردرێنە دەستەی دادوەری.