بهغدا-INA
بانکی ناوەندی عێراق میکانیزمی گەیاندنی حەواڵەی داهاتی بەدراوی دۆلاری ئەمریکی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بانکی ناوەندییەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە“ لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و بۆ ئەوەی بانکەکان بتوانن پێداویستی کڕیارەکانیان بۆ دراوی بیانی دابین بکەن، بانکی ناوەندی عێراق دیاریی کردووە ئەو لایەنانەی کە بەبەدەستهێنانی گواستنەوەی دەرەکییان بە شێوەی کاش بە دۆلاری ئەمریکی دەیانگرێتەوە، تا ٢ی كانوونی دووهمی ٢٠٢٤ كهئهمانهی خوارەوەن:
- سەرجەم ئەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و ڕێکخراو و دەزگا نێودەوڵەتییانەی لە عێراقدا کاردەکەن.
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناحکومی کە لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران تۆمار کراون، لە ئەگەری ئەوەی لایەنی خێرخوازی بیانی مەرجی ئەوە دابنێت کە بڕە پارەی گواستنەوەی دەرەکی هاتوو بە دراوی دۆلار لە ناوخۆی عێراق خەرج بکرێت.
- گرێبەستە حکومییەکان کە بە دۆلاری ئەمریکی کاری پێدەکرێن، و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرزەکان و ڕێککەوتنە دەرەکییەکان.
- 40%ی ئەو حەواڵەی هەناردەکارانی عێراقی وەریدەگرن کە لە ئەنجامی هەناردەکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، جگە لەوەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکراوە، ڕێگەیان بانکەکان دراوە ئەو بڕە پارەی حەواڵەیان کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی کاش وهربگرن، و بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بانک و کڕیار."
بانکی ناوەندی عێراق پشتڕاستی کردەوە، بانکەکان بەردەوامن لە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ کڕیاران بە دراوی بیانی لە بەرامبەر (سود/گەڕانەوە)، هەروەها کڕیار مافی ئەوەی هەیە پارەی دانراو و سوود/گەڕانەوەی دانراو بە پارەی کاش وەربگرێتەوە .
بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بۆ دراوی دینار بگوازنەوە بۆ دراوی دینار جگە لە ڕەزامەندی کڕیار، جەخت لەسەر بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەی ناوخۆیی له دراوی بیانی و بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بە دیناری عێراقی”.