بهغدا-INA
بەغداد/ INA نهساڕحاجی
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پلانی خۆی بۆ ساڵی نوێ ئاشکراکرد بە نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان .
وتەبێژی وەزارەت مقداد میری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند وەزارەتی ناوخۆ چەندپلانێکی بۆ نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بۆ ئەمساڵ داڕشتووە، کەلە قەدەغەکردنی بازرگانیکردن پێی و ڕاوەدوونانی ئەوانەی پڕوپاگەندەی بۆدەکەن دەستپێدەکات تاکو پشتیوانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و پڕچەککردنی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان.
هەروەها میری وتی ژمارەی ئەوانەی کە دەستگیرکراون لە ساڵی پێشوو دەگاته 14 هەزارکەس ، ئەوانەی دیکەش کە
لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیکەدا دەستگیرکراون دەگاتە 19 هەزار گیراو.