سه‌رۆك وه‌زیران له‌یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێدا سه‌ردانی كێڵگه‌یه‌كی چاندنی گه‌نم ده‌كات

سیاسی
  • 1-01-2024, 11:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێدا سه‌ردانی كێڵگه‌یه‌كی چاندنی گه‌نم ده‌كات. 
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" ئه‌مڕۆ رۆژی دووشه‌ممه‌، یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی كێڵگه‌یه‌كی چاندنی گه‌نمی كرد له‌شاری نه‌هره‌وان له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌پشت به‌سیسته‌می رشاندنی هاوچه‌رخ بۆ ئاودانی ده‌به‌ستێت.