بهغدا-INA
محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران بهبۆنهی ساڵی نوێی زایینیهوه پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی گهلی عێراق كردووه وتێدا هاتووه" جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە عێراقی خۆشەویستمان پبارێزێت.
ئێمە دەچینە نێو ساڵێکی نوێوە کە تیایدا هەڵگری خواست و هیوا و ئیرادەی گەلەکەمانین، و پێداگری خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی ساڵێکی پڕ لە پێشکەوتن و کار و بەخشین بێت و بەردەوام بین لەوەی کە حکومەت پابەند بووە پێیەوە لە بەرنامە و ئەولەویەتەکانی جێبەجێکردنیدا، کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا لە هەموو شوێنێکی ئەم وڵاتە ئازیزە بگونجێت.
ساڵی نوێمان دەبێتە "ساڵی دەستکەوتەکان" بە پشتیوانی خوای گەورە، هەروەها دەبێتە ساڵی گۆڕینی پلانەکان بۆ کردار و چنینی بەرهەمەکانی هەوڵدان و کۆکردنەوەی بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتیانمان لە هەموو شوێنێک بەدی بهێنێت.
خوای گەورە عێراقی بەهێز و تەندروست باش بپارێزێت.