بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەستپێكردنی قەرزی 35 ملیۆن دیناری بۆ زیاتر لە 11 هەزار سودمەند پشتڕاستكردەوە.
نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و بەپێی پلانی وەزارەت بۆ ساڵی 2023، قەرزی 35 ملیۆن دینار بۆ 11 هەزار و 428 هەزار سودمەند دەستیپێكرد كە بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی قەرزدانەكە لەسەر بنەمای هەمواركردنەوەی یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی كۆمپانیا بچووكەكانی داهات بووە، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت، لەنێویاندا پێدانی دوو هەزار و 862 قەرز بە پۆلی سودمەندانی هاوكاری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پلانی وەزارەت بۆ ساڵی داهاتووی 2024 ،یانزە هەزار و چوار سەد وبیست وحەوت قەرز لەخۆدەگرێت، هاوكات 11 هەزار و 428 قەرز بۆ ساڵی 2025 پێدەدرێت.