بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت پشتڕاستیكردەوە كە یەكێك لە ئەركەكانی حكومەت پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە و جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی وڵاتەكەیدا ناكات.
عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: حكومەتی فیدراڵی سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق دەردەبڕێت كە تۆمەتی جۆراوجۆری ناڕاستەقینە و نابەرپرسانەی لەخۆگرتبوو، بەهۆی تێكەڵكردنی زانیاری چەواشەكارانە و درۆ كە تێیدا هاتووە، بەتایبەتی تۆمەتی برسێتی هاوڵاتیانی هەرێم! لەبیركردنی ئامارە فەرمییەكان بۆ دابینكردنی بودجەی دارایی و لەگەڵ دانپێدانانی كارمەندانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوەی دەرچووە نوێنەرایەتی پێشوەختەیەكی ناڕەوا دەكات بەرامبەر بە دەسەڵاتی دەستوری و بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەوان بۆ پاراستنی سەروەری وڵات، دووپاتی دەكەینەوە كە پەلەكردن لە بڕیاردان و دانی لێدوان كە وردبینی تێدا نییە، بەشدارە لە ئاڵۆزی دیمەنی سیاسی و حكومی ، وەك ئەوان لێدوانی نا بنیاتنەرن كە زیان بە دۆخی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی دەگەیەنن، لەگەڵ سیاسەت و ڕێباز و بەرنامەی نیشتمانی حكومەتدا ناگونجێن، كە تێیدا پابەند بووە بە بەرگریكردن لە بەرژەوەندی عێراقییەكان لە هەموو بەشەكانی عێراق و بەبێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لە ئەركەكانی حكومەتی فیدراڵییە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق و جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی خۆیدا ناكات، پێشتر كۆمەڵێك ڕێكاری گرتووەتەبەر و لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو هێرشەی ئەم دواییە كردۆتەوە بۆ ئاشكراكردنی بارودۆخەكەی، بەیاننامەكان ڕەوتی ئەو لێكۆڵینەوەیە ئاڵۆزتر دەكەن كە بە دەسەڵاتی ئەمنی فیدراڵی سپێردرابوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بە پشتبەستن بە ئەرك و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی، حكوومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی نوێ دەكاتەوە لە ڕەتكردنەوەی ئەو هێرشانەی كە هەر خاكێكی عێراقی دەكاتە ئامانج، جا چ لە هەرێم بێت یان باقی پارێزگاكان، پشتڕاستی دەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەوانەی بەشدارن و تێوەگڵاون،بۆ ئەوەی ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری بكەن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت