بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی زستانەی خۆی بۆ بەرهەمی گەنم ڕوون خستەروو،هەروەک هەوڵی گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا دووپاتکردەوە.
"محەممەد خوزاعی"وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی چاندنی زستانە بۆ بەرهەمی گەنم ئامادەکرا و پەسەندکراوە بۆ نزیکەی 8 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم،کە لەسەر زەوییە گەشتیاری و زەوییە دێمی و نیمچە دێمیەکان ئامادەکراوە ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئاوی باران ئاودێری یەکەم بوو، هەروەها ئاودێری دووەم ئەو بارانە بوو کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوویدا هۆکارێک بوو بۆ ئاودێری دووەم .
خوزاعی ووتیشی :- پلانەکە بە باشی هەنگاو دەنێت بەرەو گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنمدا.
جەختی لەوە کردەوە : کە ئامانجی وەزارەت زیادکردنی بەرهەمی گەنمە بۆ زیاتر لە 6 ملیۆن تۆن , دوای ئەوەی وەرزی پێشوو 5 ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن بەدەستهات .