بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا دیارترین دەستکەوتەکانی خۆی لە ساڵی 2023 ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژەی بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 650 داواکراو دەکات.
لیوا "سامر حوسێنی " فەرماندەی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای فەرماندەیەکە بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو ، ڕایگەیاند: دەستکەوتەکانی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەگوێرەی ئەو دەستکەوتانەن کە هاتوون لەگەڵ مەنهەجی وەزاری و ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
ئاماژە بەوەشدەکات کە مەلەفی ئەمنی لە پارێزگارەکانی (واست، موسەننا،دیوانیە، نەجەف، بابل) وەرگیراوەتەوە ، ئەوە جگە لە دووبارە دامەزراندنەوەی کەرتەکان و دیاریکردنی تیمی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر پارێزگایەک بە مەبەستی پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ سەرکردایەتی پۆلیس لە پارێزگاکان.
ڕوونیشیکردەوە:-بارەگای کاتی لەو پارێزگایانە دامەزرا کە مەلەفی ئەمنیان لێ وەرگیراوە، لەوانەش داڕشتنەوەی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە شێوەیەک کە لەگەڵ شێوازی ئەرکەکاندا بگونجێت، بەو پێیەی لیوای پێنجەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا پێکهێنرا جگە لە دوو فەوج و هەندێک فەوج لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی تواناکانی شەڕکردن ،بە پشتیوانی وەزیری ناوخۆ پێداچوونەوەیان بۆ کرا.
ئاماژەی بەوەشدا:-ئۆپەراسیۆنەکان 2388 دەوریەی ئەنجامداوە و 974 بۆسەشی لە سەرجەم بوارەکانی بەرپرسیارێتی داناوە کە تاییدا 462 ئەرکی دەستگیرکردنی ئەنجامداوە،هەروەها 685 کەسی داواکراوی دەستگیرکردوە، ئەوە جگە لە دەست بەسەرداگرتنی چەکی جۆراوجۆر کە کۆی گشتی 405 چەک و 10,543 موشەک و 46 مووشەکی هەڵگر و 596 مەغزەنی تفەنگ و 18 کیلۆگرام لە کەرەستەی تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
روونیشیکردەوە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا،بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، ئەرکی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدرا، بەو پێیەی 45 ئەرک ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامدا 138 تۆمەتبار دەستگیرکران و دەست بەسەر کەرەستەی جۆراوجۆر دا گیراوە کە بریتی بوون لە 1900 کیلۆگرام کریستاڵ و 2 کیلۆ و نیو حەشیش و 10 هەزار حەبی هۆشبەر.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ بریتی بوو لە پاڵپشتیکردنی دەستەی دەستپاکی، بەو پێیەی چەندین ئەرکی ئەنجامدا، لەوانە دەستگیرکردنی 39 تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵی، و کۆی ئەو ئەرکانەی کە ئەنجامدراون گەیشتە 546 ئەرک ، هەروەک کۆی گشتی ئەوانەی دەستگیرکراون بۆ ساڵی 2023 زیاترە لە 862 تۆمەتبار.