سەرۆک وەزیران بڕیاریدا لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە بکرێت لە هێرشە تاوانکارییەکەی سەر هاوینەهەواری سەڵاحەدین

ئەمنی
  • 31-12-2023, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕێنمایی دا بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە لەبارەی  هێرشە تاوانکارییەکە بۆ سەر هاوینەهەواری سەلاحەدین.
    لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران، ڕێنماییدا بەلایەنە ئەمنییەکان،کە لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە بکەن لە هێرشی تاوانکاریەکەی سەر هاوینەهەواری سەلاحەدین لە پارێزگای هەولێر،کە بە  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کاتژمێر:7:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی شەممەی ڕابردوو،یەکەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستانی عێراقی تێدا کرایە ئامانج.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- راستەوخۆ دوای ئەم ڕووداوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمنی تۆکمەی کردوە بۆ ڕووداوە تاوانکارییەکە، هەروەها هێزە  ئەمنییەکانی ڕاسپارد،کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان بکەن بۆ ئاشکراکردنی شوێن و لایەنی هێرشەکە بە مەبەستی گەیشتن بەو ئەنجامانەی کە پێویستن ،هەروەک ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەری لەسەر سەروەری نیشتمانی هەیە،و هەوڵێکە بۆ نانەوەی پشێوی و ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی.