سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر تەئکید لەسەر بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان دەکەنەوە

ناوخۆ
  • 31-12-2023, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ، بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە هاوبەشەکان و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان"د.نەبیل جاسم "سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، لەگەڵ "لیوا کەریم تەمیمی" بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر کۆبوویەوە .
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی میدیاکان کرا لە  تیشک خستنە سەر قارەمانێتی هێزە ئەمنییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
    هەڕدوولا هاوڕابوون لەسەر بەڕزکردنەوەی هاوکاری نێوان دەزگاکە و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و پاڵپشتیکردنی هێزەئەمنییەکان،به تایبەتی لەبارەی ئۆپڕاسیۆنە تایبەتیەکان که لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرە وە بە دواداچوون بۆ پاشماوەکانی تیرۆر دەکات