بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەسەدی "وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،خەرجکردنی یارمەتییە داراییەکانی ساڵانی 2019-2020ی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی شایستە ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-هاوکاری ساڵانی پێشوو بۆ ماوەی دووساڵ بۆ هەر یەک لە ساڵەکانی (2019- 2020) بۆ زیاتر لە (38) هەزار سودمەندبووی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەغدا و پارێزگارەکان خەرجدەکرێت.
لەلایەکی تر "زکری عەبدولڕەحیم " سەرۆکی دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەتیەکان لە وەزارەتی کار، دووپاتی کردەوە کە دەستەکەیان ڕێکارە تەکنیکی و کارگێڕی و داراییەکانی بۆ زیاتر لە (38) هەزار سودمەندبوو تەواوکردووە ، بۆ وەرگرتنی شایستە کەڵەکەبووەکانیان، بە کۆی گشتی زیاتر لە (87) ملیار و (606) ملیۆن دینار لە رێگای هەریەک لە بانکەکانی (رافیدەین و ڕەشید و ئاشوور).