بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار، جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و تێپەڕاندنی سەردەمی قۆرخکاری دەسەڵات و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- سەرۆک کۆمار لەپەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکات و هیوادارە ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت بێت دوای ئەوەی کۆتایی ساڵی 2023 مان بە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەڕێکرد ، کە پاڵنەرە بۆ کارکردن بەرەو هاوکاری زیاتر بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری بە مەبەستی دابینکردنی کەشوهەوای گونجاو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنان دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا.
سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە کە پابەندبوون بە دەستوور و دۆخی دامەزراوەکان و تێپەڕاندنی سەردەمی حوکمڕانی قۆرخکارانە دەبێتە بناغەی تۆکمە بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گەلەکەمان، و تواناکردنی عێراق بۆ ئەوەی ڕۆڵی گونجاوی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا جێبەجێ بکات،کە ئێمە لە ساڵی 2023دا زۆر کارمان بۆی کردووە هەر لەرێگای ئامادەیی بەهێزمان لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و بۆنە نێودەوڵەتییەکان و سەردانەکانی دەرەوەمان بەدروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و گەلان کە دەتوانین هاوکاریان لەگەڵ بکەین بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی زۆرێک لە کەرتەکانی عێراق و سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان لەبنیاتنانی دامەزراوەکان، و بەدەستهێنانی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی سیستەمێکی پەیوەندی نێودەوڵەتی پێشکەوتوو.
سەرۆک کۆمار لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەوەشی خاتۆتەروو : ئێمە بانگەواز و هیواکانمان نوێ دەکەینەوە بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و ململانێکان لە ناوچەکە و جیهان، و هەمیشە هەوڵ دەدەین بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی نالەباری و ئازارەکانی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە غەززە ، هەروەها لە غەززە گەلی فەلەستین بتوانێت مافە ڕەواکانی بە تەواوی بەدەست بهێنێت.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت