بەغداد-INA
ئەمرۆ یەکشەممە،وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، پلانی ئاهەنگی سەری ساڵ داخستنی ڕێگاوبانەکان ناگرێتەوە.
لیوا "خالد موحەننا "بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەکان پلانەکەیان سەبارەت بە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لەسەر هەندێک شوێن چڕکردۆتەوە،لەوانە یارییە ئاگرینەکان، قەرەباڵغی هاتوچۆ و هەلس و کەوتی نائاسایی هەندێک کەس بۆ تێکدانی ئارامی خێزانەکان،هەربۆیە پلان و ئەرکەکان بەپێی شوێنەکان ڕێکخراون.
ڕوونیشیکردەوە :- پلانی هاتوچۆ و پلانی بەرگری شارستانی لە ڕێگەی بڵاوەپێکردنی هێزەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرگرتن لەهەر ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە،ئەوە جگە لە زیادکردنی ژمارەی دەورییەکان،هەروەها بڵاوپێکردنی پۆلیس و چڕکردنەوەی دەورییەکانیان لە شوێنە گشتیەکان و ئەو ناوچانەی کە هاوڵاتیان زۆر سەردانیان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو .
جەختیشی کردەوە، کە شەقامەکان داناخرێن،بەڵکو کارمەندانی هاتوچۆ ئامادەییان دەبێت بەمەبەستی ڕێکخستنی ڕێگاوبانەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەرەباڵغی چاوەڕوانکراو.