بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند:- کە زیاتر لە 100 تانەیان پێگەیشتووە،هەروەک ئاماژەی بەوەشدەکات کە ئەو تانانەی تەواو کراون ڕەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێن.
"عەلی فەیسەڵ " ئەمینداری گشتی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:تا ئێستا کۆمسیۆن زیاتر لە 100 تانەی وەرگرتووە،پێشبینیش دەکات تانەکان بگەنە زیاتر لە 150 تانە تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ یەک شەممە.
"فەیسەڵ" ڕاشیگەیاند :- کە بەشی تانەدان و سکاڵا بێلایەنانە سەیری هەموو تانە پێشکەشکراوەکان دەکات.
هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ئەمڕۆوە کۆمیسیۆن دەستیکردووە،بە ناردنی تانە تەواوکراوەکان بۆ دەستەی دادوەری بۆ بڕیاردان لەسەری.
ووتیشی :- دوای کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی بۆ ئەمرۆ ،کۆمسیۆن بەپێی یاسای هەڵبژاردن دەرگای وەرگرتنی تانە لە سەرجەم فەرمانگەکانی دادەخات.