بەغداد-INA
ئەمرۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانە پەسەندکراوەکانی چەکسازی بۆ هێزە چەکدارەکان، بە هەموو جۆرەکانیەوە.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-لەو کۆبونەوەیە سەرۆک وەزیران گوێی گرت لە کورتیەکی گشتگیر لەبارەی گرنگترین پێداویستیەکانی هێزە چەکدارەکان، لەلایەنەی چۆنایەتی و تەکنیکی پێویستەکانیان کە خستیانە روو .
هەر بەپێی بەیاننامەکە لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانە پەسەندکراوەکانی چەکسازی کرا ، لە گرنگترین هەنگاوەکان و پێداویستییەکانی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدان، هەروەها پلانەکانی ساڵی داهاتوو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا ، هەر لە تەرخانکردنی پارە و سەرچاوەی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی چەک لە ئاست و جۆرە جیاوازەکاندا.