بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بۆ سبەی دووشەممە کەش و هەوا ئاسایی دەبێت و هەندێک پەڵە هەور لە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست دەبێت ، هەروەها لە ناوچەکانی باکور و باشور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، و لەباشور ئەگەری بارانبارینی پەرش و بڵاو هەیە ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەی کەشناسی لەبارەی ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی سێشەممە ، ئەوەی خستۆتەروو :- کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان لە نێوان ساماڵ نیمچە هەور دەبێت،هەروەها لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان هەندێک پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لەناوچەکانی ناوەراست و باشور ، تەنها لەباکور نەبێت کە کەمێک بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەبەزێت.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی چوارشەممەش دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە :- ئاسمان لە سەرتاسەری وڵاتدا هەندێکی هەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
پێشبینییەکانی لەبارەی ڕەوشی شوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەوەیە ئاسمان پەڵە هەوردەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،هەروەک لە ناوچەکانی باکوریش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پەرشوبڵاو، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.