بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێویستە خێزانەکان هاوکار بن و ڕێگری بکەن لە کڕینی یارییە ئاگرینەکان، کە مەترسی لەسەر دەوروبەری هەڵدەنەکە دروستدەکات لە سەری ساڵدا،چونکە ساڵانە سەدان کەس بەو هۆیەوە بریندار دەبن، ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەم یارییانە و هەڵدانی لە گەڕەکی قەرەباڵغ دەبێتە هۆی فشارێکی زۆر لەسەر دامەزراوە تەندروستییەکانمان، بەتایبەتی بەشی فریاگوزاریەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد:ئەم یارییانە ڕەنگە ببێتە هۆی برینداربوونی هەمیشەیی یان لەدەستدانی ئەندامێکی جەستەی وەک چاو، یان شوێنی تر.
ووتیشی :- سەرجەم دامودەزگاکانی وەزارەت ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو تەندروستی لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی وەزیری تەندروستی.
"بەدر" داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ڕێوشوێنی یاسایی خۆپارێزی بگرنەبەر و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران بکەن بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم یارییە مەترسیدارانە و فرۆشتنیان لە بازاڕە ناوخۆییەکان.