بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئیبراهیم نامیس جبوری" وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند :- کە حکومەت مانگانە یارمەتی ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەدات کە بەبێ پچڕان بەردەوامن لە خوێندن.
"جبوری" لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی مەنهەجی وەزارییدا، خۆشحاڵم کە ئەو مژدەیە بۆ خوێندکاران و قوتابیانی ئازیزمان دەگەیەنم کە هاوکاری مانگانەی خوێندکاران خەرج دەکرێت، دوای ڕێکار و هەنگاوە درێژخایەنەکان کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران،بۆ پشتیوانی لە هەژاران.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە حکومەت بەڵێنی داو و بەڵێنی خۆی جێبەجێ کرد بۆ دابینکردنی هاوکاری مانگانە بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کە بەردەوامن لەخوێندن بەبێ پچڕان ، کە ئاماژەیەکی پشتیوانیە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی وازهێنان لە خوێندن و بە هاندەرێک دادەنرێت بۆ باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی.
روونیشیکردۆتەوە :- کە ئەو یارمەتییە ئەو خێزانە عێراقییانە دەگرێتەوە کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە بۆ ئەوەی هاوکاریان بێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە تایبەتەکانی منداڵەکانیان، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە شانبەشانی یەکتر کاردەکەن بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە لە سەرتاسەری عێراقدا.