بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خەرجکردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەکی ساڵی نوێ ڕاگەیاند.
وەزارەتی کار ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا ڕایگەیاندوە :- دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەستیکردوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی 1ی 2024، بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و (159) هەزار خێزان،کە کۆی گشتی بڕی پارەکە (470) ملیار دینارە.
ڕوونیشیکردەوە:- ژمارەی ئەو خێزانانەی پیاوان سەرۆکایەتی دەکەن زیاترە لە ملیۆنێک و (576) هەزار خێزان،کە بە بڕی پارەکە زیاتر لە (381) ملیار دینارە ، هاوکات ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ژنان سەرۆکایەتی دەکەن زیاترە لە (576) هەزار خێزانە و بڕی پارەکەی زیاترر لە (88) ملیار دینار.
بەپێی بەیاننامەکە، وەزارەت تەئکیدی لەوەشکردۆتەوە، کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ پشتگیریکردنی چینی جیاوازەکانی کۆمەڵگا لەڕێگەی بەرنامە و پلانی جیا بەتایبەت ئەو خێزانانەی کە لەژێر هێڵی هەژاریدان.