بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- لەچوار چێوەی ئەو بەڵێنانەی کە دابوومان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەژێر ڕێنمایی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران ، خەرجکردنی یارمەتی بۆ خوێندکاران و قوتابیان دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەو یارمەتییە زیاتر لە یەک ملیۆن و (850) هەزار خوێندکارو قوتابی دەگرێتەوە و بڕەکەی نزیکەی (200) ملیار دینارە بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم و کانوونی یەکەم.