بەغداد-INA
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند:- دوای ئەنجامدانی چاککردنەوەی،یەکێک لە فڕۆکەکانی جۆری A220 گەڕێنرایەوە بۆ کارکردن و خزمەتکردن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی فڕۆکەیەکی جۆری A220ی گەڕاندەوە بۆ کارکردن و خزمەتکردن، دوای گۆڕینی یەکێک لە بزوێنەرەکانی فرۆکەکە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:دوای تەواوکردنی ڕێکارە فەرمییە پێویستەکان،ئەم فڕۆکەیە یەکەم گەشتی لە نێوان بەغدا و تاران دەستپێکردوە.
بەگوێری ڕاگەیەندراوەکە "مەناف عەبدولمونعم"بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە:- گەڕانەوەی فڕۆکەکە بۆ خزمەتگوزاری هاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری CRJ900 بۆ کارکردن لە چوارچێوەی فڕۆکەوانی نیشتمانی عێراقیدا،هەروەک کۆمپانیاکە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ڕەزاق "موحیبس سەعداوی وەزیری " گواستنەوە بەردەوامە لە کارکردن لەسەر چاککردنەوەی سەرجەم فڕۆکە لەکار کەوتوەکان لە کاتی دیاریکراودا.