وەزارەتی کار جەخت لەسەر کۆتایهێنان بە کارکردن و سواڵکردن بەمنداڵان دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 31-12-2023, 13:30
  • +A -A

    بەغداد- INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، هاندانی پەروەردەیی و داراییەکانی بۆ کەمکردنەوەی کارکردن بە منداڵان له عێراق پشتڕاست کردەوه ،ئاماژە بەوەشدەکات کە هەنگاوە دیارەکانی لەم بوارەدا بەردەوامن ، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی سواڵکردن منداڵان کە پێویستی بە ڕێکاری یاسایی توند هەیە.
    "کازم عەتوانی" ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەتی کار لە ساڵی 2023 هەنگاوی گەورە و گرنگی ناوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی کارپێکردنی منداڵان.
    ووتیشی :- وەزارەت ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە کەمکردنەوەی کاری منداڵان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو لە ڕێگەی لیژنەکانی پشکنین و ئەو ڕێوشوێنانەی کە گرتبوویانەبەر، سەرەڕای کەمی ژمارەی ئەو لیژنانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
    هەروەک لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەوان توانیان زیاتر لە 400 منداڵ لە بازاڕی کاردا دەستگیر بکەن،کە کارکردنیان و سواڵکردنیان بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت،خێزانەکانیان لە هاوکارییەکانی وەزارەتەکەدا جێگیرکراون.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- وەزارەت لە ڕێگەی بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەییەوە، سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی لە شوێنی کارەکانیاندا منداڵیان دۆزیوەتەوە، پابەند دەکات بە نووسراوی بەڵێننامە بۆ ڕاگرتنی کاری منداڵان،بە پێچەوانەوە خۆیان دەخەنە بەر لێپرسینەوەی یاسایی.
    جەختیشی لەوە کردەوە:- کە مادەی حەوتەمی یاسای کار ژمارە 37ی  ساڵی 2015 خاوەنکارەکانی پابەند کردووە، کە هیچ منداڵێکی خوار تەمەن 12 ساڵ دانەمەزرێنن ،چونکە ڕێگەی بەو کەسانە داوە کە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 17 ساڵدایە کاربکەن ، بەڵام کارێکی قورس و مەترسیدار نەبێت.
    عەتوانی ئاماژەی بەوەشکرد:- هاندانی پەروەردەیی لە ڕێگەی بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی کار بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە جێبەجێکرا، کە لەوێ کارمان کرد بۆ هێنانی زۆرێک لەو منداڵانەی بەهۆی کارەوە وازیان لە خوێندن هێناوە ، دوای ئەوەی تێبینی کرا کە ئەوان لە بازاڕی کاری سەختدا کاریان پێدەکرێت کە لەگەڵ توانای کارەکانیاندا ناگونجێت.
    ووتیشی :- بڕیاری پێشکەشکردن هاوکاری دارایی بۆ قوتابیان و خوێندکاران رۆڵێکی گەورە دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە وازهێنانی خوێندکارە گەنجەکان لە قوتابخانەکانیان بەمەبەستی کارکردن، ئەم ڕێکارانەش یارمەتیدەر بوون بۆ کەمکردنەوەی بەرچاوی  ڕێژەی کارکردن بە منداڵان.
    سەبارەت بە سواڵکردنی منداڵان، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کار ووتی :- ئەمە بابەتێکی گرینگە ، ئێمەش بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستمان کردووە بە کارکردنی گرینگ و ئامانجی گەورەمان  بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆر لەو خێزانە منداڵانە موچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕەتدەکەنەوە ، و سەرەڕای نووسینی بەڵێننامە کە سواڵکردن بە خۆیان یان منداڵەکانیان نەکەن، دەگەڕێنەوە سەر سواڵکردن، و پێویستمان بە ڕێوشوێنی یاسایی توندتر هەیە بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە، کە لە پێویستی پارە تێپەڕیوە و بووەتە پیشەیەک کە بە شێوەیەکی گشتی مافیاکان بەڕێوەی دەبەن.