بەغداد-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە،دەستبەسەرداگرتنی تونێلێکی ژێرزەمینی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش،لە ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان،لە فیرقەی پانزەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هاوکاری هەواڵگری و هێزێک لە لیوای بیست و یەکەم، و دوای گەڕان و پشکنین لە دەشتاییەکانی عەباسی لە ڕۆژئاوای نەینەوا، دەست بەسەر تونێلێکی ژێر زەوی داگیرا بە درێژایی 80 مەتر لە دوولاوە کە بۆ هەر لایەک 40 مەتر ، هەروەک لەناو تونێلەکەدا (3) ژووری گونجاو بۆ ژیان و چەندین جۆری کەرەستە و چەک و تەقەمەنی گەورە و بچوکی تێدابوە ، ئەوە جگە لە بۆمب و نارنجۆک و کارەبایتێدا جێگیر کرابوو وەک حەشارگەیەک بەکار هاتووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :-هێزەکان توانیان کەرەستەکان و شوێنەکە لەناوببەن