بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاکی گەراندنەوەی داواکراوێکی هەڵاتوی بەناوی (ئەحمەد عەبدوڵڵا کەسار)ی لە تورکیا ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- دەستەی دەستپاکی تۆمەتبار (ئەحمەد عەبدوڵڵا کەسار)ی لە تورکیا وەرگرتەوە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە :- کە ئەو تۆمەتبارە ڕاکردووە بە تاوانی زیانگەیاندن بە ئەنقەست و گەندەڵی لە بڕی (20) ملیار دینار لە بانکی کشتوکاڵی ئەنبار لەلایەن دادگای دەستپاکی داواکراوبوو، کە تۆمەتبار کارمەند بووە لە بانکی کشتوکاڵی - لقی فەللوجە.