بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "محەمەد شەیاع سودانى" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان کرد
لەبەیاننامەیەکی نوسینکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران گوێی لە داواکانیان گرت سەبارەت بە بارودۆخی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم و گرنگترین ئەو بەربەست و کێشانەی کە ڕووبەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی دەبنەوە و ڕێگاکانی باشترکردنیان لەگەڵ بارودۆخی کۆمەڵایەتی و بژێوی ژیانی مامۆستایان.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە :- سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پێناو جیاکردنەوەی دۆسیەی مووچە لە هەر گرفتێک کە ڕووبدات لە دۆسیە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان عێراق، هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامبوونی کارکردن کرد لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمان بۆ بەدەستهێنانی بەردەوامی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەر بەپێی بەیاننامەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت دژی هیچ جوڵانەوەیەک نییە بۆ داواکردنی دەستەبەرکردنی مووچەی مامۆستایان لە هەرێم و دڵنیابوون لە بەردەوامی و سەقامگیری، هەرووها لە لوتکەی هەوڵەکانیدا گرنگی بە پاراستنی مافەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەدات لە هەموو پارێزگاکانی وڵات و بەشێوەیەکی یەکسان.