بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە "نووری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند : داستانی حەشدی شەعبی لە دژی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە هەموو جیهاندا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و ئەمڕۆش بەهۆی بوونی هێزەکانی حەشد و هێزە ئەمنییەکان هیچ مەترسییەک نی یە.
مالیکی لە وتارێکدا لە میانەی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی "نەسر" کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو، وتی: ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی ئەو دوو سەرکردیەبوون، کە هەرگیز لەبیریان ناکەین و تا ئێستاش هانمان دەدەن جیهاد بکەین دژی زۆرداری، هەروەک وەک دڵسۆزیەک بۆ خوێنی سەرکردە قارەمانەکانمان دەبێت کۆببینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ستەم .
لە درێژەی قسەکانیدا مالیکی ووتیشی : قارەمانیەتی هێزەکانی حەشد کە لە سایەی فەتوای جیهاد ،لەلایەن مەرجعیەتی باڵای ئایینی و ئەو قورساییەی کە بۆ پاراستنی عێراق دەستەبەری کرد ، لە هەموو جیهاندا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەو هێزەی کە وڵات دەپارێزێت ،و ئەمڕۆش بەهۆی بوونی هێزەکانی حەشد و هێزە ئەمنییەکانەوە هیچ مەترسییەک نییە.