باڵیۆزی ئێران: عێراق بەسەرۆکایەتی سودانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی هەنگاوەکانی حکومەتی خزمەتگوزاری

سیاسی
  • 30-12-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە "محەممەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند:- کە عێراق لەژێر حکوومەتی خزمەتگوزاری ، بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوورییە بەخۆیەوە بینیوە.
    ووتیشی :- قوربانیدانی قارەمانان لە بەرامبەر تیرۆر  ئەم سەقامگیریەی هێناوەتەوە ئاراوە.
    "سادق" لە وتارەکەیدا لە میانی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی "نەسر" کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: ساڵانێک دوای ئەو ڕووداوە، براکان کۆدەبنەوە ئەم مەکۆیە بۆ یادکردنەوەی سەرکردەکانی نەسر ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی یە ،کە گیانیان بەخشی بۆ پشتگیریکردنی سەرکەوتن.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- لە ماوەی کەمتر لە 10 ساڵدا باندە تیرۆریستییەکانی داعش تاوانێکیان ئەنجامداوە کە مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات بەرامبەر بە ژنان و منداڵانی بێتاوان.
    جەختیشی کردەوە:- کە لە سایەی قوربانیدانی قارەمانان، فەتوای مەرجعیەتی باڵا، و دامەزراندنی هێزەکانی حەشد  تیرۆری  هەڵگەراندەوە، ئەو قارەمانانە قوربانیان دا و توانیان سەرکردایەتی داعشی تیرۆریستی داعش تێکبشکێنن، ئەوە شەهید ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی بوون.
    سادق لە درێژەی قسەکانیدا ووتی :- کۆماری ئیسلامی عێراق پاڵپشتی  گەورەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشکەش کرد، بە ڕێنمایی سەرکردایەتی ژیر" قاسم سولەیمانی" .
    جەختیشی کردەوە:- کە عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو قوربانیدانانەدا،بە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوورییە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی خزمەتگوزاریدا تێپەردەبێت.